قوتابی بەشی ئینگلیزی فاکەڵتیی ئاداب و سەرۆکی پلاتفۆرمی قوتابییە بەهرەمەندەکانی زانکۆی سۆران خاتوو “گەلان جەبار” بوو بە باڵیۆزی تۆڕی ئاشتی گەردوونی Global Peace Chain. لە نامەیەکدا کە پلاتفۆرمەکە بۆ گەلان خان ی رەوانەکردووە، پیرۆزبایی بوون بە باڵیۆزی ئاشتی گەردوونی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ تا ٢٠٢٢ لێدەکات و دۆکیومێنتە پێویستەکانیان بۆ رەوانەکردووە.
ئەم تۆڕە پلاتفۆرمێکی گەنجانەی نێودەوڵەتی ناحکومییە و تێدەکۆشێت بۆ پتەوکردنی کولتوری پێکەوەژیان و یەکتر قەبوڵکردن و بڵاوکردنەوەی نۆرمەکانی خۆشەویستی و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە دامەزراوە پەروەردەییەکان. دەستەی بەڕێوەبردنی پلاتفۆرمەکە گەنجانی چەندین وڵاتی دونیان و تا ئێستا ١٦٦٦ باڵیۆزی ئاشتییان لە دونیا هەیە و لە ١١١ وڵات چالاکن و ٢٢ هاوبەشیان هەیە. پێشتر دەستەی بەڕێوەبەرانی تۆڕەکە لە ٨ تا ١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ لوتکەی ئاشتی گەردوونییان لە هەولێر لە ناو باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبردبوو.
پیرۆزبایی لە گەلان خان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.
ئەمەش سایتی فەرمی پلاتفۆرمەکەیە:
Subscribe our Newsletter and stay in touch by notify our news and stay with us.